پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت


کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات کە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دوو پلە دابەزن و سبەی سێ شەممە سێ پلە دابەزێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی پێشبینی دەکات کەشوهەوای دوو شەممە بەم شێوەیە بێت:

کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور و، بوونی تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێم.

پلەکانی گەرما، نزم دەبێتەوە بە ١-٢ پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

سبەی سێ شەممە بەمشێوەیە دەبێت:

کەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵ هەیە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.

پلەکانی گەرما، نزم دەبێتەوە بە (٢-٣) پلە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

لەکات و شوێنی بوونی تۆز وخۆڵ لەنیوان (٦-٨ ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٣٥ پلەى سیلیزى

سلێمانی: ٣٥ پلەى سیلیزى

دهۆک: ٣٤ پلەى سیلیزى

کەرکوک: ٣٧ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ٣٦ پلەى سیلیزى

زاخۆ:٣٥ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ٢٤ پلەى سیلیزى

سۆران:٣٥ پلەى سیلیزى

گەرمیان:٣٨ پلەى سیلیزى



PM:12:37:16/09/2024