کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزن". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما دادەبەزن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ - ٩)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ یەک پلە دادەبەزن، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٧ - ٩)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٣٥

سلێمانی: ٣٥

دهۆک: ٣٥

زاخۆ: ٣٦

هەڵەبجە: ٣٦

کەرکوک: ٣٨

سۆران: ٣٣

حاجی ئۆمەران: ٢٦

گەرمیان: ٣٩


AM:11:03:17/09/2024