نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە.

پەیامنێری (سپی) نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٨٥٠ دینارە، دوێنی  بەیانی بە ١٥٠ هەزار و ١٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٥ هەزار و ١٤٣ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٦ هەزار و ٣١٤ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣هەزار و ٣٦٢ لیرەیە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٥٦٢ دینار.



AM:10:55:19/09/2024