شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە عێراق دەکات و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە




دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات شەپۆلی خۆڵبارین لە پارێزگاکانی عێراق چڕببێت و پلەکانی گەرما بگاتە ٤٨ پلەی سیلیزی.

دەستەی کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەشوهەوای عێراق شاهیدی زیادبوونی خۆڵ و خۆڵ دەبێت لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی دا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشوهەوای شەممەی داهاتوو گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچەی باکوور.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی زیقار، میسان، نەجەف و بەسرە دەگات ٤٨ پلەی سیلیزی، کە بەرزترین پلەیە لەنێو پارێزگاکان، هاوکات لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان پلەی گەرما تێیدا دەگاتە ٤٢ پلەی سیلیزی، لەکاتێکدا پلەی گەرما لە بەغدای پایتەخت دەگاتە ٤٦  پلەی سیلیزی.



PM:11:16:16/07/2024