عێراق خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دادەمەزرێنێت

سەرۆکی ئەنجوومەنی راژەی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند" لە پڕۆسەی دامەزراندنی خاوەن بڕوانامە باڵاکان و دەرچووانی بەشە تەندروستییەکان، گرەنتی مافی خاوەنپێداویستییەکان دەکرێت".

مەحمود تەمیمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی راژەی فیدڕاڵی ڕایگەیاند" ئەنجوومەنی ڕاژە گەرەنتی مافی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دەکات وەک تویژێکی گرنگی کۆمەڵگە".

ئاماژەی بەوەشکرد، دامەزراندن لەلایەن ئەنجوومەنی ڕاژەوە ڕاگەیەنراوە بۆ سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان و دەرچوانی بەشەتەندروستییەکان، داواکراوە کە ئەو کەسانەی خاوەنپێداویستیی تایبەتن بە پێشکەشکردنی بەڵگەی سەلمێندراو لەلایەن دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە، بیسەلمێنن کە خاوەنپێداویستیی تایبەتن و بەگوێرەی ڕێژەی دیاریکراو دادەمەزرێن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دامەزراندنەکە زیاتر لە ٣٠ هەزار هەڵگری بڕوانامەی باڵا لە عێراق دەگرێتەوە بە دەرچووانی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بەڵام شارەکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.


PM:02:02:17/08/2024