پلەکانی گەرما لە چەند شارێك دەگاتە ٥٠ پلە

بەپێی ڕاپۆرتەكانی هەردوو دامەزراوەی كەشناسی عێر اق و هەرێمی كوردستان، پلەكانی گەرما لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بەڕێژەیەكی بەرچاو ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن و لە چەند شارێك دەگەنە ٥٠ پلەی سەدی.

 كەشناسی عێراق ئەمڕۆ هەینی  لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ٩ پارێزگای وڵاتدا پلەكانی گەرما لە نیوەی كوڵان (٥٠ پلەی سەدی) نزیك دەبنەوە، بەتایبەت لە ناوچەكانی باشووری وڵات.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، ئەمڕۆ لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما لەنێوان ٤١- ٤٦پلە دەبێت و لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری وڵات لەنێوان ٤٧- ٤٩پلە دەبێت، بەڵام سبەینێ‌ لە پارێزگاكانی (نەجەف و زیقار و موسەننا) و چەند پارێزگا و ناوچەیەكی دیكە دەگاتە ٥٠ پلەی سەدی.

كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی ئاب، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (١-٢) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەڵام سبەینێ‌ شەممە کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .




PM:05:58:23/08/2024