" پلەکانی گەرما ٤ تا ٦ پلە دادەبەزن "


دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات لە هەفتەی داهاتوودا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت لە ٤ پلەوە تا ٦ پلەی سیلیزی. 

دەستەی کەشناسی عێراق لە رایگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، سبەینێ شەممە پلەکانی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای میسان دەبێت کە ٤٦ پلەی سلیزییە و نزمترین پلەی گەرما لە پارێزگای دهۆک دەبێت کە ٣٨ پلەی سلیزییە. 

لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کراوە، پلەکانی گەرما رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممە بەگشتی نزیک دەبێت لەو پلانەی کە ئاماژەی پێکراوە و بەگشتی پلەکانی گەرما بەردەوامدەبن لە نزمبوونەوە.

بەپێی پێشبینییەکان کۆتایی هەفتە بە شێوەیەکی گشتی لەسەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە کەشوهەوا فێنک دەبێت.



PM:06:30:30/08/2024