وێنە.. هەیفا وەهبی یادی لە دایکبوونی دەکاتەوە



ئەستێرەی گۆرانی و نواندنی عەرەبی، هەیفا وەهبی رۆژی ١٩ ی ئازار یادی لە دایکبوونیەتی، ئەم هونەرمەندە کە تا ئێستا ناڕۆشنی لەسەر ساڵی لە دایکبوونی هەیە، لەمساڵدا چەند وێنەیەکی تەواو جیاوازی بڵاوکرایەوە، هاوکات لوبنانییەکان بەشێوەی جیاجیا پیرۆزباییان لەم ئەستێرەیە کرد.

 
هەیفا وەهبی کە خۆی لە دایکبووی ١٩٧٢ ی باشووری لوبنانە لە باوکێکی لوبنانی شیعەو دایکێکی میسری، ئەمساڵ لە ١٠ ی ئازارەوە پێدەنێتە تەمەنی ٤٩ ساڵیەوە، بەڵام ئەو هونەرمەندە چەند جارێک ساڵی لە دایکبوونی گۆڕیووە بۆ ١٩٧٤ و دواتر بۆ ١٩٧٩.

 
هەیفا لە تەمەنی هونەری، لە بواری نواندن و گۆرانیدا چەندان خەڵاتی لۆکاڵی و عەرەبی و جیهانی وەرگرتووە، توانی پلەی ٤٩ ئافرەتی پەسەندکراوی لە پێگەی  AskMen.com  لەسەر ئاستی جیهان وەرگرتووە، هەروەها خەڵاتی جوانترین ئافرەتی جیهانی لە گۆڤاری ئەمەریکی بیبوڵ وەرگرتووە.

 
ساڵی ١٩٩٢ وەک شاجوانی لوبنان دیاریکرا.  

ئەم ئەستێرەیە چەند جارێک هاوسەریگیری کردووە، بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانێکی میسری بەناوی ئەحمەد ئەبوو هەشیمە کرد، بەڵام تەنها ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە، ساڵی پاریش بەرێوەبەری کارەکانی رایگەیاند کە ژیانی هاوسەری لەگەڵ دروستکردووە، بەڵام هەیفا رەتیکردەوەو رووبەڕیی دادگای کردەوە دواتر دادگا حوکمی بەسەردا سەپاند.

 


PM:06:00:10/03/2021