هونەرمەندی ناوداری کوردستان نەجمەدینی غوڵامی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (تەمەن) بڵاودەکاتەوە.
(تەمەن) نوێترین کاری هونەری هونەرمەندی دیاری کورد نەجمەدین غوڵامی-یە و بڕیارە بەمزوانە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ پێشکەشی هەوادار و بیسەرەکانی بکات.
بەرهەمەکەی نەجمەدین غوڵامی لە تێکستی مازیار فایەقە، نەجمەدین غوڵامی خۆی ئاوازی بۆ بەرهەمە نوێکەی داناوە، شادمیر نامۆش کاری میوزیکی بۆ کردووە.
نەجمەدین غوڵامی لە ساڵی ١٩٥٨ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە سەرەتا بە گۆرانی (گەڕیان ڕیتمی حەوت لەسەر هەشت) کە لە سنە باو بووە دەستیپێکردووە، خاوهنى چهندین ئهلبوم گۆرانى و چەندین كلیپه وێڕاى دانانى ئاواز بۆ بهرههمهكانى و چەندین سرودی نیشتیمانی هەیە، هەروەها لەگەڵ کچێکی خاڵیدا ژیانی هاوسەرگیری پێکھێناوە و خاوەنی دوو کوڕن بە ناوەکانی (ھێرش و ھێژا).