وێنە.. هونەرمەندێک لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندێکی ئاشووری کە بەڕەچەڵەک فارسە بە ناوی ئیوان ئاگاسی لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەندی ئاشووری کە بە ڕەچەڵەک فارسە ئیوان ئاگاسی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا، دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشییەکی کوشندە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.

مانگی تەموزی ئەمساڵ خێزانی ئیوان ئاگاسی ڕایانگەیاند کە" ئەو هونەرمەندە وەرەمێکی شێرپەنجەیی لە بڕبڕەی پێشەوەی چەپی مێشکیدا هەیە". 

ئیوان ئاگاسی ساڵی ١٩٤٥ لە دایکبووە و بە ڕەچەڵەک فارسە، گۆرانیبێژ و مۆسیقاژەنی ئاشووریە و هەردوو گیتاری کلاسیک و پیانۆ دەژەنێت، لە تەمەنی ٢٧ ساڵیشدا دەستی بە کاری گۆرانی وتن کردووە.

هەروەها بە یەکێک لە گۆرانیبێژە بەناوبانگ و بەرهەمدارەکانی ئاشووری دادەنرێت کە لە ساڵانی هەشتاکان و نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا بەرهەمەکانی گەیشتە لوتکەی ناوبانگەکەی کە لەو ماوەیەدا ٢٠ ئەلبومی بڵاوکردەوە.

ئاگاسی لە تەمەنی هەرزەکاریدا هاتە ناو ڕادیۆی نەتەوەیی ئێرانەوە، چەندین بەرهەمی بە زمانی فارسی تۆمار کردووە، لەگەڵ زۆرێک لە ئاوازدانەر و نووسەرانی ئێرانی کاری کردووە و چەندین گۆرانی بەناوبانگی بەرهەمهێناوە کە لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەکانەوە پەخش دەکران. 


AM:09:46:18/09/2024