ڤیدیۆ...گۆڤارێكی فەرەنسی دەوڵەمەندترین ئەستێرەكانی عەرەب ئاشكرا دەكات

ماڵپەڕی (the arabian business) و گۆڤاری لۆمۆندی فەرەنسی ناو و سامانی دەوڵەمەندترین ئەستێرەكانی عەرەب بڵاودەكاتەوە كە داهەتاكانیان بە دەیان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت.

ئەو ماڵپەڕ و گۆڤارە ڕیزبەندییەكی بۆ ئەستێرەكانی عەرەب كردووە كە لە ساڵی 2015 زۆرترین داهاتیان هەبووە، لە پێشەكی لیستەكەشدا ناوی هەیفا وەهبی بە بڕی 57 ملیۆن هاتووە.

هەرچەندە خانمە گۆرانبێژی ئیماراتی ئەحلام بە یەكێك لە دەوڵەمەندترین ئەستێرەكانی عەرەب دادەنرێت بەڵام لەو ڕاپرسییەدا ناوی نەهاتووە، ئەوەش بەهۆی نەبونی زانیاری پێویست لەسەر سامانەكانی هەروەها خستنە كاری زۆرینەی سامانەكەی لە كاری بازرگانی و كڕینی كۆشك، بەڵام بەپێی خەمڵاندنەكان ئەو هونەرمەندە خاوەنی 50 ملیۆن دۆلارە، هەروەها خشڵ و كەلوپەلە گرانبەهاكانیشی بە بڕی 20 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، ئەمە جگە لەوەی بە ملیۆنان دۆلاری دیكە لە كاروباری بازرگانیدایە.


ناوی هونەرمەندەكان و بڕی سامانەكەیان:

1-هەیفا وەهبی: 57 ملیۆن دۆلار

2-عەمرو دیاب: 42 ملیۆن دۆلار

3-ئیلیسا: 41 ملیۆن دۆلار

4-نانسی عەجرەم: 37 ملیۆن دۆلار

5-فەیروز: 36 ملیۆن دۆلار

6-نەجوا كەرەم: 34 ملیۆن دۆلار

7-هانی شاكر: 32 ملیۆن دۆلار

8-ماجدە رومی: 28 ملیۆن دۆلار

9-ئەمەل حیجازی: 23 ملیۆن دۆلار

10-كازم ساهیر: 22 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار






PM:03:07:24/08/2015