خانمە ئەکتەری شۆخ و شەنگ هەزال فیلیز ناسراو بە کەسایەتی زەینەب لە درامای "ئەشقی شێتانە" لەگەڵ خۆشەویستە نوێیەکەی دەبینرێت.
دوای نۆ ساڵ پێکەوە ژیانی هەزال فیلیز و توان تونالی، دواجار ساڵی ڕابردوو لە دادگا جیابوونەوە، بەڵام لە چەند رۆژی ڕابردوودا لە قەراغ دەریا لەگەڵ خۆشەویستە نوێیەکەی کە گەنجێکی بازرگانە بەناوی "ئالب جولیر" بینرا و بووە باسی میدیا و گۆڤار و ڕۆژنامەکان.
هەزال فیلیز لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٨ خەڵکی مێرسینە، دەرچووی بەشی زانستی کیمیایە، بەڵام هەزال بەهۆی ئەوەی زۆر ئارەزووی نواندنی دەکرد هەوڵیداوە لەو بوارەشدا بخوێنێت و فێربێت