خۆشتن ئەم كاریگەرییەی هەیە

توێژینەوەیەكی فەرەنسی كەلەسەر خۆشتن ئەنجامدراوە، دەریخستووە ئەم كردارە سودێكی زۆری بۆ باری دەرونی مرۆڤ هەیە.

توێژینەوەكە لە پەیمانگای سلاتی فەرەنسی ئەنجامدراوە و ئاماژەی بەوە دەكات، خۆشتن یارمەتی دەردانی ماددەی دۆبامین دەدات لە مێشكەوە، بئەمەش باری دەرونی بەروباشبوون دەچێت و ئەو كەسە هەست بە ئارامی دەرونی دڵخۆشی دەكات.

توێژەرەكان باس لەوە دەكەن كە دڵخۆشی دوای خۆشتن وادەكات مرۆڤ بەشێوەیەكی باش كارەكانی ڕاپەڕێنێت و داهێنانی تێدا ئەنجام بدات و ببێتە كەسێكی سەركەوتووە.

بەڕای پسپۆڕەكان خۆشتن دەبێتە هۆی هێوركردنەوەی ماسولكەكان و پشو بە لەش دەبەخشێت هەروەها كاریگەی لەسەر بەشێك لە ڕەفتارەكانی دیكە مرۆڤ دەبێت.



PM:05:10:29/08/2015