هالاند دڵی هاندەرانی ریاڵ مەدرید خۆشدەکات

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ڕایگەیاندووە، مانچستەر سیتی خۆی ئامادە دەکات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی هێرشبەرە نەرویجییەکەی، ئێرلینگ هالاند کە لە هاوینی 2022 پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتی کردووە و گرێبەستەکەی تا هاوینی 2027 درێژدەبێتەوە بەڵام دەرگا بە کراوەیی دەهێڵێتەوە بۆ ئەگەری گواستنەوەی بۆ ڕیال مەدرید.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی، هالاند لەنێو پلانەکانی ڕیال مەدریددا بووە بۆ پاڵپشتیکردنی هێڵی هێرشبردنی یانەکە،
 سیتی لش دەیەوێت سوود لە پێگەی ڕیاڵ مەدرید لە فایلەکەی هالاند وەردەگرێت.


 بەڵام دوای گرێبەستکردن لەگەڵ کیلیان مباپێی فەرەنسی و بوونی  برایم دیاز و ڕۆدریگۆ و ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەوە شتێکی نالۆژیکی دەبێت کە یانەی ڕیال مەدرید هەوڵی گواستنەوەی هالاند بدات.

 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مانچستەر سیتی دەیەوێت توانای هێرشبەرانی یانەی ڕیال مەدرید بقۆزێتەوە، بۆ ئەوەی هالاند ڕازی بکات گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە تا دوای ساڵی 2027.

 مان سیتی بە نیازە ساڵانە مووچەی هالاند بۆ 24 ملیۆن یۆرۆ بەرزبکاتەوە، بۆ ئەوەی یەکسان بێت بە کیڤن دی برۆینی کاپتن کە زۆرترین مووچەی لە تیپەکەدا هەیە.


AM:12:28:08/09/2024