گاڤی و فاتی قەیرانەکانی فلیک کەم دەکەنەوە

 هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت پێش ئەوەی ڕووبەڕووی جیرۆنا ببێتەوە کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت، لە هەفتەی پێنجەمی  خولی ئیسپانیا.

 ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، گاڤی یاریزانی لاو، دوای 298 ڕۆژ لە پێکانەکەی، بۆ یەکەمجار بەشداری بەشێک لە مەشقەکانی کۆمەڵی کرد.

 گاڤی (20 ساڵ) لە یارییەکەی نێوان ئیسپانیا و جۆرجیا لە 19ی تشرینی دووەمی 2023 تووشی پچڕانی بەستەرە بوو لە ئەژنۆی ڕاستی.

 ئاماژەی بەوەشکرد، بەشداریکردنی گاڤی لە مەشق و ڕاهێنانەکاندا نزیکتری دەکاتەوە لە گەڕانەوەی بۆ یاریگا.

 هەروەها ئەنسۆ فاتی بەشداری مەشق و ڕاهێنانی کۆمەڵەکانی کردووە و ئامادەیە ڕووبەڕووی جیرۆنا ببێتەوە، دوای ئەوەی یاریزانەکە لە پێکانێکی پێی ڕزگاری بووە کە لە سەرەتای وەرزەوە نەیتوانیوە لەگەڵ تیپەکەدا بەشداری بکات.


 هەروەها فلیک ناچار بوو دوو یاریزانە لاوەکەی جیلی فێرناندێز و ئەلێکسیس ئۆلمێدۆ بهێنێتە یانەکە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی  و قەرەبووکردنەوەی ئامادەنەبوونی پێکانەکانی ڕۆناڵد ئاراوخۆ و کریستینسن و فێرمین لۆپێز و فرێنکی دی یۆنگ و مارک بێرناڵ.


PM:03:37:12/09/2024