بەرشەلۆنە گورزێکی بەرکەوت و ئەستێرەیەکی بۆ گەڕایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە یانەی بەرشەلۆنە گورزێکی کاریگەری بەرکەوتوو بەهۆی پێکانەوە ئۆڵمۆی بۆ زیاتر لە مانگێک لە دەستدا.

میدیای ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە، دانی ئۆلمۆ تووشی پێکان بووە لە ماسولکەکانی  رانیدا و بەوهۆیەوە 4 بۆ 5 هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

بە قسەی سەرچاوەکە هەر ئەمڕۆ دی یۆنگ گەڕاوەتەوە بۆ راهێنانەکان و بەشداری بەشێک لە راهێنانەکانی بەرشەلۆنەی کردووە.



PM:01:07:16/09/2024