بەڕازیل دەگەڕێتەوە بۆ گواردیۆلا

 یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیلی گەڕایەوە بۆ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی.

 بەپێی بەرنامەی "ئێل چیرینگویتۆ”ی ئیسپانیا، فیدراسیۆنی بەڕازیل پێشتر دوای مۆندیالی 2022 لەگەڵ گواردیۆلا دانوستانیان کردووە، پێش ئەوەی ڕوو لە  کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بکەن.

 ئاماژەی بەوەشکرد، فیدراسیۆنی بەڕازیل لە ئێستادا بەدوای ڕاهێنەرێکی نوێدا دەگەڕێت، بۆیە جارێکی دیکە پەیوەندییان بە گواردیۆلا کردووەتەوە، گواردیۆلا داوای لێکردووە چاوەڕێی مانگی یەکی داهاتوو بکەن.

 ئەو داواکارییەی گواردیۆلا لەبەرئەوەیە کە سیتی ڕووبەڕووی کێشەیەک دەبێتەوە کە پەیوەندی بە یاری دادپەروەرانەی داراییەوە هەیە و دۆسیەی لەگەڵ پریمەرلیگی ئینگلتەرا هەیە، ڕەنگە ڕووبەڕووی  سزاکان ببێتەوە کە بریتی بێت لە لێبڕینی خاڵ یان دابەزین، یان غەرامەیەکی دارایی گەورە.

 جێی سەرنجە گرێبەستەکەی پیپ گواردیۆلا لەگەڵ مان سیتی لە هاوینی ٢٠٢٥ کۆتایی دێت.



PM:03:05:17/09/2024