هەواڵێکی خۆش لە لیستی بەرشەلۆنە بۆ یاری مۆناکۆ هات

هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ئەو لیستەی ڕاگەیاند کە سبەی پێنجشەممە بەرامبەر مۆناکۆ یاری دەکەن،ئەمەش لە قۆناغی یەکەمی چامپیۆنزلیگ .

 هەڵبژاردنەکانی فلیک شایەتی سوپرایزێک بوون لە شێوەی گەڕانەوەی ئەنسۆ فاتی، دوای ئەوەی مۆڵەتی پزیشکی بەدەستهێنا بۆ ئەنجامدانی یارییەکان.

ئەمە لەکاتێکدایە  هەریەکە لە: گاڤی - فرێنکی دی یۆنگ - ڕۆناڵد ئاراوخۆ - ئەندرێس کریستینسن - مارک بێرناڵ - فێرمین لۆپێز - دانی ئۆلمۆ لە لیستەکە نین.


 فاتی، کە تا ئەم ساتە بەشداری نەکردووە لەم وەرزەدا بەهۆی پێکانێکی پێیەوە کە ماوەی مانگ و نیوێکە تووشی بووە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بە هەمان خێرایی لەگەڵ هاوڕێکانی ڕاهێنان دەکات، هەروەها دوای وەرگرتنی  مۆڵەتی پزیشکی ، بەشێک دەبێت لەو شاندە تیمەی کە ئێوارەی ئەمڕۆ بە فڕۆکە دەچێتە شاری مۆناکۆی فەرەنسا.

 بەرشەلۆنە هەوڵدەدات بەردەوام بێت لەو دەستپێکردنە ئەرێنییەی  لە 5 گەڕی یەکەمی خولی ئیسپانیدا نیشانیداوە.

 لیستی تەواوی بەرشەلۆنە بەم شێوەیەیە: 

 تێرشتیگن، کۆبارسی، بالدێ، ئینیگۆ مارتینێز، فێران تۆرێس، پێدری، لیڤاندۆڤسکی، ئەنسو فاتی، ڕافینها، ئیناکی پێنا، پابلۆ تۆرێ، مارک کاسادۆ، پاو ڤیکتۆر، لامین یامال، کوندێ، ئێریک گارسیا، ئاسترالاگا، هیکتۆر فۆرتێ، جیرارد مارتن، دۆمینگێز، کوێنکا، گیلێرمۆ، فێرناندێز.


PM:07:32:18/09/2024