راهێنەری بەرشەلۆنە هۆکاری دۆڕانەکەی روونکردەوە

لە دەستپێکیدا لە چامپیۆنسلیگ یانەی بەرشەلۆنە لە فەرەنسا 2-1 بە مۆناکۆ دۆڕاو تووشی یەکەم شکست بوو لەم وەرزە.

فلیک روونیکردەوە بۆ دۆڕان و رایگەیاند :" دەبێت چاک ببینەوە و بەهێزتر بگەڕێینەوە.  ئێمە شەڕ بۆ تیمەکە دەکەین.  ئەم یارییە دۆڕاین بەڵام حەوت هەلی ترمان هەیە.

 فلیک وتیشی: لە هەموو کاتێکدا هەوڵمان دا، بەڵام دەبێت قبووڵی بکەین کە شایەنی سەرکەوتن بوون.  ئێستا دەبێت چاک ببینەوە و بەهێزتر بگەڕێینەوە.  زۆر باش بوون ئەوان، هەوڵمان دا بەرگری لە خۆمان بکەین.
فلیک: بە یاریزانێکی کەمتر یارییەکە قورستر دەبێت. 

 فلیک: کاتێک خشتەی یارییەکانمان بینی، زانیمان کە کارێکی قورسە، یاریی زۆرە بە کاتێکی کەمەوە، بەڵام یاریزانی زۆرمان هەیە و هەوڵدەدەین پێکهاتەی گونجاو بدۆزینەوە.
ئەمەش چەند لێدوانێکی تریەتی...

 فلیک: یەکسانبوونەکە بە ئەنجامی 1-1 باش دەبوو بۆ ئێمە، هەروەها باوەڕم وایە کە دەرفەتی زۆرمان لەبەردەمدایە.

  هەوڵماندا لە بەرگریدا  بمێنینەوە بەڵام  یاریزانێکی زۆر خێرایان هێنایە یاریگاوە.  بەرگریکردن ئاسان نەبوو.

 فلیک: ١٠ یان ١٢ خولەک دوای کارتی سوور، یارییەکە بە تەواوی گۆڕا.

 فلیک: سەیری لایەنی ئەرێنی دەکەم.  ئێمە هەوڵماندا وەک تیمێک بەرگری بکەین و هەروەها وەک تیمێک هێرش بکەین و هەلیشمان هەبوو.  بەڵام ئەمڕۆ شایەنی ئەوە بوون بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتن بەدەستبهێنن، دەبێت ئەوە قبوڵ بکەین.


AM:12:21:20/09/2024