هەولێر.. بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان چوار کارگە داخران

تەندروستی هەولێر داخستنی چوار كارگەی بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییە تەندروستییەکان راگەیاند. 

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەشی چاودێری تەندروستی و تیمەکانی چاودێری تەندروستی هەڵسان بە ئەنجامی هەڵمەتیکی گەڕان و پشکنین لە سنوری ناحیەی خەبات، دوای گەڕان و بەدواداچوون چوارکارگەی چبس داخران کە پابەندی ڕێنمایێەکانی ‌پاراستنی تەندروستی نەبوون. 

ڕاشیگەیاندووە" تیمەکانی چاودێری تەندروستی لە گشت شوێنە گشتیەکان بە خشتەیەکی دیاریکراو ڕۆژانە سەردانی چێشتخانە و کارگە و سوپەرمارکێتەکان دەکەن لە ڕێگەی تیمەکان بۆ ئەنجامدانی گەڕان و پشکنین لە هەولێر و دەوروبەری".

PM:01:35:31/01/2021