لیستی هاوبەش لە یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کە لە مامۆستایانی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ پێکدێن لەنێو یەکێتی مامۆستایاندا ( هەژماری من ) ی حکومەتی هەرێم ڕەتدەکەنەوە.
بەرامبەر هەڵوێستی سکرتاریەتی مامۆستایانی کوردستان کە لەگەڵ " هەژماری من" دان، لیستی هاوبەشی مامۆستایان بەپەلە ئەم هەڵوێستەیان رەتکردەوەو رایانگەیاند " لێرەوە ڕایدەگەیەنین ئێمە وەک لیستی هاوبەش ( هەژماری من) ڕەتدەکەینەوە بێ دوودڵی ، چونکە پێمان وایە داخوازی زۆرینەی مامۆستایان و فەرمانبەرانە".
هەروەها لیستی هاوبەشی مامۆستایان دەشڵێن " ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ لەسەر جێبەجێکردنی ( هەژماری من ) بەزۆرەملێ و هەڕەشەو چاوسورکردنەوە بەڕێوە ئەچێ ، ئێمە لەلیستی هاوبەش پشتگیری بڕیاڕی دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەکەین سەبارەت بەڕەتکردنەوەی هەژماری من".
ئەوان پێیانوایە" دیزاینی هەژماری من بەخواستی دەسەڵاتێک کراوە، کەبونەتە مەینەتی بۆ گوزەران و ژیانی مامۆستایان و فەرمانبەران".
ئەمشەو پێش ئەم بەیاننامەیە سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوەو رەتیان کردەوە کە ئەوان دژی " هەژماری من" بن.