لەبارەی دەستگیرکراوانی بادینان نوسراوێک ئاڕاستەی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق کرا

ئەندامێکی هاوپەیمانی هیوا لەبارەی دەستگیرکراوانی ناوچەی بادینان نوسراوێک ئاڕاستەی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ و لیژنەی مافی مرۆڤی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات. 

 

د.غالب محەمەد عەلی ئەندامی هاوپەیمانی هیوا كەماوەیەک پێش ئێستا لەناو پەرلەمانی عێراق ڕاگەیەنرا لە نوسینێکیدا بە ناونیشانی (زانیارییەکانم گەیاندە بەغدا) ئاماژەی بەوەکردووە" دوای ئەوەی لەلایەن کەسوکاری گیراوانی ناوچەی بادینان، زانیاری و وردەکاری دەستگیرکردنیانمان پێدرا، ئەمڕۆ هەموویم کرد بە نوسراوێک و ئاڕاستەی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ و لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراقم کرد". 

 

وتیشی" دەبێت حکومەتی هەرێم و لایەنی دەستدرێژیکەرو هێزە ئەمنییەکان باش بزانن ئێمە دەستبەرداری ئەو پرسە نابین تا ئەو کاتەی ئازاد دەکرێت و دەگەڕێنەوە ناو خێزانی خۆیان".

 

د.غالب زیاتر ڕوونیكردەوە، هەر سیناریۆیەکیشیان بۆ دروست بکرێت، ئێمە هەموو لایەکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێ ئاگادار دەکەینەوە، ئەمەش لەپێناو ئەوەی هیچ لایەنێک نەتوانێت دەنگی زوڵاڵی ئەو ناوچەیە کپ بکات.



PM:10:13:01/02/2021