وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی رابردوو ئاشکراکرد

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند" له‌ مانگی‌ کانوونی یەکەمی رابردودا داهاتی‌ نه‌وت گه‌یشتۆته‌ چوار ملیارو ٧٩٣ ملیۆن‌ و ٨٢ هەزار دۆلار". 

لە بەیاننامەیەکدا بڵاوکراوەتەوە، تیایدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێى ئامارەکانى کۆمپانیاى بە بازاڕکردنى نەوتى عێراق (سۆمۆ)، له‌ مانگی کانوونی دووەمی ئه‌مساڵ، ٨٨ ملیۆن و ٩٢٢ هه‌زار و ٦٩٧ به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه‌، كۆی گشتی داهاتیش له‌و مانگه‌دا چوار ملیار و ٧٩٣ ملیۆن و ٨٢ هه‌زار دۆلار بووه‌. 

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاشیگەیاندووە" نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاو لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا ٥٣ دۆلار و ٢٩٤ سەنت بووە". 

AM:09:15:05/02/2021