دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک لە كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینان دەستگیرکران، کەمێک پێش ئێستا سەرجەم دەستگیرکراوەکان ئازادكران.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، دواى شهش كاتژمێر له دەستگیرکردنی کەسوکاری دەستگیرکراوانی دهۆک و بادینان سهرلهئێوارهى ئهمڕۆ سەرجەمیان ئازادكران.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لهنێو گیراوهكاندا منداڵیشیان تێدابوه و نزیکەی ٨٠ کەسیش لە کەسوکاری دەستگیرکراوەکان لەلایەن پۆلیسی هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکرابوون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان (UN) لە شاری هەولێر بەمەبەستی ئازادکردنی چالاکوانە دەستگیرکراوەکان گردبوونەوە، بەڵام سەرجەمیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستگیرکران.