وەزارەتی بەرگری تورکیا هێزی زیاتر دەنێرێتە باشووری کوردستان

وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایدەگەیەنێت" لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ئۆپەراسیۆنێکیان لە چیای گارە لە پارێزگای دهۆک دەستپێکردووە".

 

وەزارەتی بەرگری تورکیا لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هێزێکی سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی (چنگی هەڵۆ)یان بۆسەر بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەچیای گارەی سنوری قەزای ئامێدی لەپارێزگای دهۆک دەستپێکردوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، دوو هەزار و ٢١٨ سەرباز بەشداری ئۆپەراسیۆنی (چنگی هەڵۆ) دەکەن کە پێکهاتوون لەهێزەکانی کۆماندۆی جەندرمە، هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی جەندرمە، ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی پۆلیس و تیمەکانی پاسەوانی ئاسایش.


PM:01:18:10/02/2021