بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بەکۆرۆنا لەقوتابخانەکاندا تۆمارنەکراوە لەسەر دەنگۆکانی بڵاودەکرێنەوە لەوبارەیەوە ئێمە بەدواداچوون دەکەین".
سەبارەت بەوەی ئەگەر جارێکی تر ڕێژەی تووشبوون بەکۆرۆنا لەکوردستاندا بەرز بێتەوە ئایا بڕیاری داخستنی قوتابخانەکان دەدەنەوە؟ لەوەڵامدا د.سەیوان عەلی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" وه‌زیری په‌روه‌رده چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وپێش ئاگاداری ئه‌وه‌شیدا له‌حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته ڤایره‌سی كۆرۆنا له‌كوردستاندا گه‌شه بسه‌نێت و ببێته هۆی هه‌ڕه‌شه له‌ژیانی قوتابیه‌كان و مامۆستا به‌ڕێزه‌كان، ئێمه ئه‌وكاته ناچار ده‌بین هه‌نگاوی تر بنێین كه به‌پێی لێكدانه‌وه‌كانی ئێمه مه‌جبور ده‌بین ده‌وام ڕابگرین".
دەربارەی دەنگۆی بوونی حاڵەتی کۆرۆنا لە چەند قوتابخانەیەک؟ د.سەیوان عەلی وتی" به‌شێوه‌ی ڕه‌سمی هه‌تا ئه‌م ساته هیچ شتێكمان پێ نه‌گه‌یشتووه، به‌دڵناییه‌وه ئێمه به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین و له ڕاستی و دروستی ئه‌و هه‌واڵه ده‌كۆڵینه‌وه‌و له‌و حاڵه‌ته ئه‌گه‌ر ڕاست بێت په‌روه‌رده‌ی گشتی ئه‌و مافه‌ی دراوه‌تێ كه قوتابخانه‌یه‌ك دابخات، په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانیش ئه‌و مافه‌ی دراوه‌تێ كه یه‌ك پۆل دابخات به‌ڵام من دڵنیا نیم له‌و هه‌واڵه چونكه من له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه من بیستوومه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه خوێندومه‌ته‌وه من نازانم له ڕاستی و دروستی ئه‌و هه‌واڵه، بزانیین ئه‌و حاڵه‌ته ئه‌گه‌ر ڕاست بێت و ئه‌گه‌ر بزانیین هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ژیانی قوتابیان به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و قوتابخانه‌یه داده‌خرێت".
بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەشکردەوە، ئه‌گه‌ر کۆرۆنا ببێت به‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گشتگیر، ئێمه‌ش مه‌جبورین هه‌نگاوی گشتگیر بنێین به‌ڵام ئێستا ده‌سه‌ڵات دراوه به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان، وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پارێزگاكان بۆ داخستنی قوتابخانه‌یه‌ك یان پۆلێك له‌قوتابخانه‌كان.