لەبارەی دەستگیرکراوانی بادینان نامەیەک ئاڕاستەی نەتەوەیەکگروەکان دەکرێت

لەبارەی دەستگیرکراوەکانى بادینان پەیامێک ئاڕاستەى نەتەوەیەکگروەکان دەکرێت و دەڵێن" پێویستە بە پەلە فشار بخرێتە سەر حکومەتی هەرێم  تا ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ هه‌موو مافێكی به‌رگری یاساییان بۆ ده‌سته‌به‌ربكرێت و ئازادبكرێن".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاڕاستەى نەتەوەیەکگرتووەکان و رای گشتى کراوە ژمارەیەک نوسەرو رۆشنبیرو رۆژنامەنوس لەسەر دۆخى مافى مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین و بەدیاریکراویش دەستگیرکراوەکانى بادینان رایانگەیاندوە" هەرێمی کوردستان له‌ دۆخێكی خراپ و قەیرانێكی قوڵدایە، لە تەک سەختی و دژواری ژیانی هاووڵاتییان، ئازادی كاری رۆژنامه‌وانی و چالاکی مەدەنی و سیاسیش لە لێواری نەماندایە به‌هۆی پێشێلکاری بەردەوامی مافه‌كانی مرۆڤ و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامانی ئه‌و پارته‌ سیاسییانه‌ی ئۆپۆزسیۆنن، بۆ نموونە لە خۆپیشاندانەکانی مانگی ۱۲ ساڵی رابردوو ۱٠ شەهید و زیاتر له‌ ۱٠٠ كه‌س بریندار و نزیکەی ٥٠٠ کەس ده‌ستگیركران لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین، کە بەشێکییان مێردمنداڵی خوار ۱۸ ساڵ بوون". 

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، هاوكات به‌هۆی هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له‌ هه‌ولێر زیاتر له‌ 70 كه‌س ده‌ستگیركراون، له‌ پارێزگای دهۆك و قه‌زا و ناحییه‌كانیشی به‌ بیانووی به‌شداریكردن له‌ خۆپیشاندانه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی بادینان زیاتر له‌ 100 كه‌س ده‌ستگیركراون وئێستاش 27 كه‌سی پێكهاتوو له‌ رۆژنامه‌نووس و مامۆستا و چالاكوانی مه‌ده‌نی له‌ زیندانه‌كانی ده‌زگای ئاسایشدان، له‌ نێویاندا شێروان شێروانی و بەدەل بەرواری و رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی دیكه‌ هه‌ن، كه‌ به‌ درێژایی ساڵانی رابردوو به‌هۆی جیاوازی بۆچوون و كاری كۆمه‌ڵی مه‌دنی چه‌ندین جار ده‌ستگیركراون و ده‌یان رۆژیان له‌ زیندانه‌كان به‌سه‌ربردووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌بێت له‌ دژیان. به‌ڵام رۆژی 10ی شوبات مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت له باره‌ی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ی بادینان وتی "ئەوانەی دەستگیركراون رۆژنامەنوس و چالاكوان نین، بەشێكیان سیخوڕی وڵاتان بوون و بەشێكی دیكەشیان هەوڵی تەقاندنەوەی باڵەخانە و پێگەی بیانییەكانی هەرێمیان داوە و هەوڵی كووشتن و رفاندنیان داوە، تەنها لە بەرگی رۆژنامەنوسدا بوون. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە" ئه‌و وتانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت لە کاتێکدایه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا ده‌ستگیركراوه‌كان ته‌نیا داوای نان وئازادییان کردووە، تەنانەت بەشێکییان لەسەر لایک و کۆمێنت و ئیمۆجی دانان دەستگیرکراون، كه‌چی تۆمه‌تی قورسییان به‌پێی مادده‌ی 156ی سزادانی عێراقی (هه‌مواركراو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان) بۆ دروستكراوه، وه‌ك سیخوڕی و دروستكردنی گروپی چه‌كداری و هه‌وڵدان بۆ ئینقیلاب، به‌بێ ئه‌وه‌ی رێگایان پێبدرێت پارێزه‌ر ببینن و مافی به‌رگری یاسایی پیاده‌بكه‌ن، بۆ زیاتر له‌ دوو مانگیش خراونه‌ته‌ زیندانی تاكه‌كه‌سی و به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ دانپیانانی خوازراوی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیان پێ واژوو كردوون، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌ درێژایی پێنج مانگ بۆ یه‌ك جار رێگا به‌ به‌شێكیان دراوه‌ بۆماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك خێزانه‌كانیان ببینن له‌ژێر چاودێری چڕی ئه‌ندامانی ده‌زگای ئاسایشدا". 

 

ئەوەش هاتووە، قسه‌كانی مەسرور بارزانی جگه‌ له‌وه‌ی كه‌وتنه‌ پێش بڕیاری دادگایه‌، هاوكات ئه‌و سیناریۆ ئامادەکراوانه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ حكومه‌ت به‌ ناوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی هەرێم بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه‌ ژیان و سەلامەتی و چارەنووسی رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی لە مەترسیدایە، بۆیه‌ داواکارین:

 

1-بە پەلە فشار بخرێتە سەر حکومەتی هەرێم ، تا ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ هه‌موو مافێكی به‌رگری یاساییان بۆ ده‌سته‌به‌ربكرێت و ئازادبكرێن.

 

2-هاوکاری خەڵکی کوردستان بکەن،بۆ بنیاتنانی سیستمێکی دیموکراسی و حوکمێکی رەشید،هاوکات دەسەڵاتی هەرێم ناچاربکرێت،تا ده‌ست له‌ سڕكردن و كارنه‌كردنی به‌ مادده‌ی 38یده‌ستووری عێراق، یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری، یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان، یاسای مافی ده‌ستخستنی زانیاری هه‌ڵبگرێت و چیتر  خۆپیشاندان قه‌ده‌غه‌ نه‌كات.

 

ناوەکان: 

 

د.مەریوان وریا قانع
رەوف بێگەرد
نیاز عەبدوڵا  ڕێکخراوی ئازادبون
د.شێرکۆ حەمەئەمین
پەروا عەلی
ئارام سەعید -نوسەر و رۆژنامەنوس
ئاسۆس هەردی - نوسەر و رۆژنامەنوس 
هیوا قادر- رۆماننوس 
ڕێبین. هەردی - نوسەر
شوان محەمەد
بەشدار عوسمان  رۆژنامەنوس و چالاکوان
گەشە دارا حەفید  مافناس
کمال رەوف
عبدوڵای مەلانوری
ئارام هادی  رۆژنامەنوس
لەتیف فاتیح فەرەج
د.جاسم خۆشناو
شۆڕش خدر تۆفیق چالاکوان
پەیمان عزەدین
ئارام قادر سابیر مامۆستای زانکۆ
بڕوا ڕەسوڵ ئەحمەد مامۆستای زانکۆ
بەرزان شەلال   مامۆستا
عباس قادر      مافناس
هەڵمەت ئیسماعیل
دکتۆر گۆران عەبدوڵا
بەهزاد موحسین  چالاکوان
هادی حەمەڕەشید  مامۆستا وچالاکوان
ئەردەڵان شێخ فاتیح  پارێزەر و رۆژنامەنوس
خالید سڵێمان رۆژنامەنوس
ئەبوبەکر هەڵەدنی  پەرلەمانتار
سەربەست تاهیر عبدولرحمان چالاکوان_سویسرا
دڵسۆز شەفیق خلف  ئەندازیار
ڕێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ
رێبین شەمامکی  پارێزەر
هاوڕێ جبار    چالاکوانی سیاسی
بابان جەعفەر    ڕێکخراوی ئازادبون
هەوراز باباجان  چالاکوانی مەدەنی
ئیدریس سابیر   رەوەندی کوردی _نەرویج
نەوزاد کەریم   رەوەندی کوردی نەرویج
شۆڕش ئەمین
ئەمین بکر  ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
رازاو محمود فەرەج  مافناس
فریاد هیرانی نوسەر و ڕۆژنامەنوس
ئومێد حەمەعەلی 
رەنجدەر گڕاوی  رۆژنامەوان و چالاکوان
هەنگاو هاشم  رۆژنامەوان
ئارام جمال   
نیاز عەبدوڵا  هونەرمەند و چالاکوان
فەهمی نەبی محمود  رۆژنامەنوس
هاوژینی مەلا ئەمین  مامۆستای زانکۆ
هونەر  تۆفیق
ئاریان عەلی
پەروین عەزیز  چالاکوانی مەدەنی
روەند جەلال
ئیبراهیم محمد فرەج
سارا رەزا   چالاکوانی مەدەنی
رەزا مەنوچەهری  رۆژنامەوان
نەورۆز فازیل محەمەد
سۆران حسێن  رۆژنامەوان
هیوا شارباژێڕی رۆژنامەوان و چالاکوان
هاودەنگ سلێمانی چالاکوان
لوقمان حسن هونەرمەند
عادل عوسمان محمد زیندانی سیاسی
ئیبراهیم  محمەد چالاکی سیاسی
عدنان گلی چاودێری سیاسی
ئاری بکر رەوەندی کوردی_نەرویج
کاکۆ گەردی رەوەندی کوردی _نەرویج
فەرهاد خۆشناو  رەوەندی کوردی_نەرویج
رێزان ساڵح  شانۆکار_نەرویج
ئیسماعیلی ملا عبدول پێشمەرگەی دێرین_سوید
فەرهاد محێدین پێشمەرگەی دێرین_نەرویج
هەندرێن شێروانی 
حمە عەلی کاکە حەمە
ئاری جاف
فەرهاد خۆشناو
ئیسماعیل ئیبراهیم
بکر شێخ عومەر
سەردار ئەمین
حەکیم عبدولکریم
حسن حمەئەمین مارف
جمیل عزیز سورچی  رەوەندی کوردی_نەرویج
عوسمان ساڵح
تاهیر بامەڕنی
تەها مام شەلی
ئاری ئەحمەد  مامۆستا
شەیما عەدنان چالاکوان
نەریمان جەلال ئیبراهیم
نەجات شێخ عبدولرەحمان   نەرویج
هەڵشۆعبدولفتاح کاکە چالاکوانی مافی مرۆڤ
ئەبوبەکر علی ئەحمەد
پێشڕەو عەلی ئەحمەد
عەزیز رەوف مامۆستای زانکۆ و رۆژنامەوان
سەعدی مستەفا عبدولرحان ئەندازیار وچالاکوان
ئومێد محمد ساڵح  رۆژنامەوان و چالاکوان



PM:01:50:14/02/2021