سەندیکاى رۆژنامەنوسانى کوردستان داواى ئازادکردنى دەستگیرکراوانى بادینان دەکات و داوا دەکات کە بڕیاری زیندانیكردنی چالاكوانان به‌دووربگیرێت له ململانێی سیاسی و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یاساكان و ئازادبكرێن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی دەست (سپی) کەوتووە، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان داوا ده‌كات ئازادی ڕاده‌ربڕین و چالاكی مه‌ده‌نی ده‌سته‌به‌ر بكرێت و سه‌روه‌ری یاسا بپارێزرێت دادگاكان سه‌روه‌ری یاسا و بێ لایه‌نی خۆیان بپارێزن.
لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان داوای ئازادكردنی ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌كات كه ڕۆژی ١٦ی شووباتی ٢٠٢١ بڕیاری شه‌ش ساڵ زیندانیان بۆ ده‌رچووه.