زانیاری نوێ لەسەر مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم ڕاگەیەندرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" حکومەتی فیدراڵ لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە دەکات". 

نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكدا ڕایگەیاندووە" وردبینیکردن لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامە و بڕیارە دوای تەواوبونی وردبینیەكە مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم بکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەغداد لەم هەفتەیەدا مووچەی مووچەخۆران ڕەوانەی هەرێم دەکات و تائێستاش دابەشكردنی مووچە لە عێراق بەردەوامە و كۆتایی نەهاتووە. 

ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی نیسان رەوانەی بەغداد كراو بڕیارە دوای کۆتایهاتنی وردبینی لە لیستەکەدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان رەوانەی هەرێم بكرێت.


AM:12:03:29/04/2024