وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پرۆسەی خوێندن بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان فەرمانێكی وزاری لەبارەی پرۆسەی خوێندن دەردەكات. 
 
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست (سپی) كه‌وتووه‌ و ئاڕاستەی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارەی گەرمیانی کردوە و واژۆی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی لەسەرە باسی لەوەکردوە، بڕیاردرا کە هیچ بابەتێک لە پرۆگرامەکانی خوێندن لانادرێت لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ - ٢٠٢١.

 

ئاماژه‌ی بەوەشکردووە" بەتایبەتی هەردوو بابەتی وەرزش و هونەر لانادرێن و دەبێت بخوێندرێن". 



PM:01:30:20/02/2021