وەزارەتی کارەبای هەرێم لەبارەی کوژانەوەی گشتی کارەبا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی كارەباری هەرێم رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ كوژانەوەی گشتی لە داناغاز رویداو بەو هۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەریم كەمبوەوە". 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" کاتژمێر ١٢:٢٠ خولەكی ئەمڕۆ كوژانەوەی گشتی لەدانا غاز رویدا كە بەهۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان كەمبوەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، كە لەئێستادا تیمەكانی كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم لەوەزارەتی كارەبا سەرقاڵی ئاساییكردنەوەی دۆخەكەن.

PM:02:51:20/02/2021