گەنجێکی کورد لە وڵاتی بەریتانیا بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی دیپۆرت دەکرێتەوە

گەنجێکی کورد لە وڵاتی بەریتانیا بە تاوانی دەسترێژی سێکسی دیپۆرتی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.

 

دەزگای لوتکە بۆکاروباری ئاوارە و پەنابەران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوکردوەتەوە" بەگوێرەی زانیارییەکانی دۆسییەکە تۆمەتبار گەنجێکی کوردی دانیشتوی پارێزگای کەرکوکە و تەمەنی 23 ساڵە بە ناوی (س.ج.م) دیپۆرتی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە پاش ئەوەی ئاشکرابوە کە (دەستدرێژی سێکسی) کردوەتە سەر کچێکی هەرزەکار".

 

ئەوەش هاتوە" گەنجەکە تاوانەکەی لە ژورێکی بچوکی پیسدا ئەنجام داوە کە لە قاتی سەرەوەی خواردنگەیەکی پیتزادا بوە، هەرچەندە چەندینجار ڕەتیکردەوە کە کارێکی لەو جۆرەی ئەنجام دابێت و وتوشیەتی کە چەندینجار  لە شوقەکەی خۆیدا چاوی بە قوربانییەکە کەوتوە، بەڵام بە کۆدەنگی دەستەی شایەتحاڵان پاش سێ ڕۆژ لە دادگاییکردن تۆمەتەکەی بەسەردا ساغبوەوە".

 

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، دادگا باوەڕی وابوە تۆمەتبارەکە درۆی کردوە سەبارەت بە چاوپێکەوتن لەگەڵ قوربانییەکە، بەجۆرێک تاوانەکە لە پێشتردا ئامادەکاری بۆ کراوە و خواردنەوەی کحولی پێشکەشی قوربانییەکە کردوە.

 

هەر بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، (س.ج.م) لە ساڵی ۲٠۱۷دا کەرکوکی جێهێشتووە و گەیشتووەتە بەریتانیا، بە بریاری دادگا سزای ٦٦ مانگ زیندانیکردن و دیپۆرتی بۆ دەرچوو.



PM:11:18:21/02/2021