ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی، لە ڕاپۆرتێکدا کە ئاڕاستەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کردووە ڕایدەگەیەنێت" پێویستە بەخێرایی و بەبێ مەرج ئەو پێنج چالاکوان و ڕۆژنامەنوسە ئازادبکرێن".
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی، لە ڕاپۆرتێکدا کە ئاڕاستەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە ئاماژهی بهوهکردووە" پێویستە بەخێرایی و بەبێ مەرج ئەو پێنج چالاکوان و ڕۆژنامەنوسە ئازادبکرێن".
له راپۆرتهكهدا باس لهوهش كراوه، لە ١٦ی شوباتی ئەمساڵدا دادگای تاوانەکانی هەولێر لە هەرێمی کوردستان سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەر هەریەکە لە چالاکوان و ڕۆژنامەنوسان شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، حسێن عیسا و ئەیاز کەرەم و شڤان سەعید سەپاند.
ههروهها ڕاشیگهیاندووه" ئەو سزایانە بە تۆمەتی دروستکردنی پشێوی و تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی هەرێمی کوردستان بەسەر ئەو پێنج کەسەدا سەپێنراوە".
باسی لەوەشکردووە، کە ئەو سزادراوانە ئێستا مانیانگرتووە لە نانخواردن بەهۆی ئەو سزایەی لە ١٦ی ئەم مانگەدا بەسەریاندا سەپێنرا، پێویستە ئەو پێنج کەسە بەخێرایی و بەبێ هیچ مەرجێک ئازادبکرێن.
لە پەیامێکدا ئهوهش هاتوه" دادگاکە بەشێوەیەکی نادادپەروەری بەڕێوەچووە و زیندانییەکان ئەشکەنجە دراون و بە شێوەیەکی خراپ مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە".
ئهوهشی خستۆتهڕوو، ئەو زیندانیکراوانە لە شوێنێکی نەشیاو و بەبێ شوێنی نوستن و شوێنی باشی دانیشتن لەگەڵ زیاتر لە ١٠٠ زیندانی دیکەدا دەمێننەوە.
ڕێکخراوەکە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێرا و پێویست بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکەیان و بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەیەکی دادپەروەرانە بەبێ ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ و نەگونجاو.