هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە لە سبەی یەكشەممەوە بەشی یەكەمی شەقامی ١٥٠ مەتریی هەولێر دەكرێتەوە.
له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا هاتوچۆی هه‌ولێر ئەمشەو ڕایگەیاند" سه‌رجه‌م شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه، له‌كاتژمێر ٨:٠٠ی به‌یانی رۆژی ٢٨ی شووبات به‌مه‌به‌ستی هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێل به‌شی یه‌كه‌می شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری به‌ڕوی شوفێران ده‌كرێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه شۆفێران سود له‌و شه‌قامه وه‌ربگرن به‌بپێی یاسا و رێنماییه‌كانی هاتوچۆ به‌كاری بهێنن، خێراییه‌ش ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن كه له‌رێگه‌ی هێماكانه‌وه دیاریكراوه.
ئەوەش هاتووە، خێرایی رێگاپێدراو بۆ لاینی چه‌پ ١١٠ كیلۆمه‌تره له‌كاتژمێرێكدا، بۆ هه‌ردو لاینی ناوه‌ند ١٠٠ كیلۆمه‌تره له‌كاتژمێرێكدا، هه‌روه‌ها بۆ لاینی لای راستیش، خێرایی رێگاپێدراو ٨٠ كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت، پێویسته له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان ته‌نها له‌و لایه‌نه‌دا بڕۆن، به‌درێژایی ڕێگایهكهش لاینی خزمه‌ت هه‌یه له‌لای ڕاست كه ده‌توانن بۆحاڵه‌تی له‌ناكاو و وه‌ستان به‌كاریبهێنن