دوو پەرلەمانتار حەوت بەڵگە لەسەر قاچاخچێتی خاڵە سنوریەکان ئاشکرا دەکەن

دوو ئەندامی پەرلەمانی کوردستان حەوت بەڵگە لەسەر قاچاغچێتی خاڵە سنوریەکان ئاشکرا دەکەن و رایدەگەیەنن" لوتكەی دەسەڵات لە كوردستان لەپشت قاچاخچێتیەوەیە و كاری كۆمپانیای بەرپرسان و حیزبەكان چەند كەسێكی لەسەر حسابی خەڵك كردوەتە خاوەنی دەیان ملیۆن دۆلار". 

 

هەریەکە لە عەلی حەمە ساڵح و دابان محەمەد، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە نوسینێکدا لەبارەی قاچاغچێتی لە خاڵە سنوریەکان رایانگەیاندوە" وەك قاچاخچی و بەرپرسان نادرێنە دادگا، ئەگەر دادگاش حیزبی بێت، ئێمە ئامەدەین بچینە دادگا بەمەرجێك دانیشتن كراوە بێت و ھەموو شت بسەلمێنین، بەرپرسانی دارایی و بەتایبەت گومرگ، دەیانەوێت بڵێن: ئەم دۆسیەی قاچاخیە گەورەكراوە، بەرپرسانی باڵای لە پشت نیە". 

ئەوەشیان خستەڕوو، بەدڵنیایی لوتكەی دەسەڵات لە كوردستان لەپشت قاچاخچێتیەوەیە و كاری كۆمپانیای بەرپرسان و حیزبەكان چەند كەسێكی لەسەر حسابی خەڵك كردوەتە خاوەنی دەیان ملیۆن دۆلار وەك شتێكی یاسایی و ئاسایی تەماشا دەكرێت! ١٣ كۆمپانیایەی لە ھەریەك لە خاڵە سنوریەكان مانگانە دەیان ملیۆن دۆلار وردەگرن، لەسەر بنەمای یاسای گرێبەستیان بۆ نەكراوە، لەسەر بنەمای گەندەڵی و مەحسوبیەت و حزب حزبێنە بۆ دەوڵەمەندكردنی چەند كەسێك.

 

ئەوەشیان خستەڕوو، وەك بەرپرسان نادرێنە دادگا لەسەر قاچاخچێتی، ھیوادارم ئێمە بدرێینە دادگا، دادگاش حیزبی و نادادی تێدابێت ھەر قبوڵمانەو بەمەرجێك دادگاكە كراوە بێت و ھەرچی بەڵگەیە بیخەینەڕوو، بەدڵنیایی بە كۆتایی قاچاخ و ڕێككردنەوەی كۆمپانیاكاری، داھاتی خاڵە سنوریەكان نزیك دەبێتەوە لە ٣٠٠ ملیار دیناری مانگانە.


ئەو دوو پەرلەمانتارە حەوت داوا و بەڵگە لەسەر قاچاغچێتی دەخەنەڕوو: 

 

یەك: داھاتی خاڵە سنوریەكان لەگەڵ سوریا ئاشكرا بكەن.

 

دوو: ٩٥٪‏ جگەرە بە قاچاخ دێت و نوسینگەیان لە بازاڕی جگەرەكەیە، رسوماتی گومرگی جگەرە بەراورد بەو سەردەمەی قاچاخی زۆر كەمبوو مانگانە نزیكەی ١٠ملیۆن دۆلار كەمیكردوە.

 

سێ: وەزارەتی كشتوكاڵ ھێنانی مریشكی بەستوی لەدەرەوە قەدەغەكردوە.. بازاڕ پڕە لە مریشكی بەستووی دەرەوە.

 

چوار: ھێنانی ھێلكە قەدەغەیەو بازاڕ پڕە لە ھێلكەی قاچاخ.. بازاڕ پڕە لە خورمای قاچاخ.

 

پێنج: زیاتر لە ١٦ ھەزار ئۆتۆمبیلی خوار مۆدێل بە قاچاخ داخڵكراوەو ئێستا بێ ژمارەن، ھەوڵێك ھەیە بۆ ئەوەی ژمارەیان پێبدرێت.

 

شەش: وەزارەتی كشتوكاڵ ھیچ مۆڵەتێكی بە ھێنانی ئاژەڵی سوری و ئێرانی و توركی نەداوە، مەیدانی ئاژەڵان پڕە لە حەیوانی سوری وتوركی و ئێرانی( ئێستا ھێنانی ئاژەڵی سوری ڕاگیراوە) .

 

حەوت: ئێستا مس و فافۆن و زەرد، بارھەڵگری بە حەوت ملیۆن دینار دەبرێتە دەرەوە بەبێ گومرگ.



PM:02:00:02/03/2021