وێن خۆپیشاندانەبڕیارە سبەی یەک شەممە ٢٨ ی نیسان بەهۆی فەرامۆشکردنی شارەکەیانەوە، خەڵکی پێنجوێن خۆپیشاندان سازبکەن.
دەستەی رێکخەری خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن، لە بانگەوازێکدا رایانگەیاند" سبهی له کاتژمێر ١:٠٠ـی پاش نیوەڕۆ لەبازاڕی هەیکەلیەکەوە بەڕێدەکەوین بۆ دەروازەی خۆپیشاندان، لهوێ بەهێمنی و وەک هەمیشە بەشێوازێکی مەدەنی داکۆکی لەبەدەستهێنانی مافەکانمان دەکەین”.
لە بانگەوازەکەدا هاتووە " دهست به خۆپیشاندان دەكهینهوه تائهوكاتهی دهسهڵات وهڵامێكی دهبێت بۆ داواكارییهكانمان".
هۆکاری خۆپیشاندانی سبەی پێنجوێن دەگەڕێتەوە بۆ نهبوونی خزمهتگوزارییه بهگشتی و كارهباش بهتایبهتی.
ئەوان باس لەوە دەکەن کە چەندین هەوڵی بەردەوامیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبوەکان داوەو، لەدەرگای زۆرێک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و کەسایەتیەکانیان داوە، بەڵام هەوڵەکان لەکۆتایدا بێ ئەنجام بووە.