وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ژمارەیەک بڕیاری نوێی لەسەر رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان دەرکرد.
ئهمڕۆ وهزارهتی ناوخۆی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له نوسراوێکدا چوار بڕیاری نوێی دەرکرد و تیایدا بڕیاریدا، پێویستە هاوڵاتی عێراقی و كەسانی بیانی پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام بدەن ٧٢ كاتژمێر بەر لە گەشت كردنیان بۆ هەرێمی كوردستان بە پێی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و پێویستە دەرئەنجامی پشكنینيان (نێگەتیڤ) بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە هاووڵاتیانی عێراقی و كەسانی بیانی خۆیان كەرەنتین بكەن بۆ ئەو ماوەیەی كە وەزارەتی تەندروستی دەست نیشانی دەكات.
دەقی بڕیارەکان: