وێنە.. هەردی سەلامی ساڵیادی هاوسەرگیری لەگەڵ پەریسای هاوژینی دەكاتەوە

هونەرمەندی لاوی کورد، هەردی سەلامی لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا لەگەڵ پەریسای هاوژینی ساڵیادی هاوسەرگیری دەکاتەوە. 

پەریسا، لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، لە پاش تێپەڕینی ساڵێك بەسەر رۆژی هاوسەرگیری و بەیەك گەیشتنی لەگەڵ هەردی سەلامی، یادی ئەو رۆژەیان كردەوە و نوێترین وێنەكانیان بڵاوکردەوە، پەرسیا لەو یادەدا بۆ هەردی هاوژینی نوسیوە" ساڵیادی هاوسەرگیریمان پیرۆز بێت هاوڕێی ژیانم، هەزار جاری تریش بگەرێمەوە هەر عاشقی تۆ دەبم جوانترین ڕوداوی ژیانم، خۆشم دەوێیت".
 
پەریسا تەمەنی ٢٢ ساڵە و خەڵکی شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە شاری تاران دەژی، هاوکات باشترین ئەکتەری بواری کلیپە لە ئێستادا بە تایبەت لە گەڵ کلیپەکانی هونەرمەند هەردی سەلامی دەردەکەوێت. 

هەروەها هەردی سەلامی، لەساڵی ١٩٨٧ لە سلێمانی لەدایك بووە و خاوەنی چوار براو سێ خوشكە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، دواتر دەستی بەکاری هونەری کردووەو ساڵی پار ژیانی هاوسەری لەگەڵ پەریسا پێکهێنا. 

هەردی سەرەتا کاری دەرهێنانی کردووەو، چەند ساڵێکیشە سەرقاڵی گۆرانییە و لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی زۆری دەرکردووە. 

PM:01:45:11/03/2021