شەوی رابردوو لە یەکێک لە یانە شەوانەکانی سلێمانی شەڕ تەقە دروستبووە و بەوهۆیەوە چوار کەس بوونە قوربانی.
پەیامنێرمان لە شاری سلێمانی بە (سپی) ڕاگەیاند" درەنگانێكی شەوی رابردوو، لە ئەنجامی شەڕە تەقە لە نزیک یەکێک لە یانە شەوانەکانی سلێمانی، دوو كەس كوژان و دووانی تر بەسەختی بریندار بوون".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کوژراوەکان لە پزیشکی دادی سلێمانی توێکارییان بۆ دەکرێت و بریندارەکانیش لە نەخۆشخانەی شاردا لە ئێستادا لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدان و تا ئێستا تەقەکەرەکان دەستگیرنەکراون.
ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی ١٠ی مانگی رابردوو، لە بازگەی تاسلوجە شەڕ لە نێوان چەند پێشمەرگەیەکی هێزی ئاڵتونی و ئاسایشی بازگەی تاسلوجە روویدا، کە بههۆیهوه چەند ئەندامێکی ئاسایش برینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا.