كاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت" سبه‌ینێ به‌هۆی به‌ستنی پێوه‌ری كاره‌بای زیره‌ك چوار گەڕەکی شاری سلێمانی كاره‌بایان نابێت".
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری دانیشتوانی گهڕەكی چواربا‌غ نزیك مه‌لعه‌به‌كه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌با و نزیك مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی و ئیبراهیم پاشا نزیك چوارڕیانی كاوه ده‌كه‌ینه‌وه، كه ده‌كه‌ونه سه‌ر هه‌ردوو فیده‌ره كانی ۱و۲و ۱۷٥ و ۳٠۷ سبه‌ینێ شه‌ممه پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت، به‌وهۆیه‌وه له كاتژمێر ٨ی به‌یانی تا ٤ی پاش نیوه‌ڕۆ كاره‌بایان نابێت.
کارەبای سلێمانی باسی لەوەشکردوە: ئاگاداریشیان دەکەنەوە کە بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە، هاوکات لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەمو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە.