ئاسایشی ھەولێر: بكوژانی ئەو گەنجەی تەرمەكەی لەناو سندوقی ئۆتۆمبێل دۆزرایەوە دەستگیركران

ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ راگەیاند كه‌ دوێنێ گەنجێکیان له‌ ده‌شتی هه‌ولێر كوشتوه‌ و دواتر تەرمەکەى لە ناو سندوقى ئۆتۆمبێلەکەى دۆزرایەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای ھەولێر لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوێنێ لە سنوری قەزای دەشتی ھەولێر تەرمی ھاووڵاتی عەلی سەباح سوار قادر، بە كوژراوی لەناو ئۆتۆمبێلەكەی دۆزرایەوە، دەست بەجێ تیمی لێكۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان ھەڵسا بە لێكۆڵینەوە لە تاوانەكە و دۆزی تاوانبار، لە ئەنجامدا توانرا شەوی رابردو تاوانباران دەستگیر بكرێن كە دانیشتوی (بنەسڵاوە)ن.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، دەستگیرکراوە بەسەر چەکی جۆری دەمانچە کە تاوانەکەی پێئەنجامدراوە و تاوانباران دانیان بە تاوانەکەدا ناو بکوژ لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی هەڵساوە بەنجامدانی ئەو تاوانە.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر:

دوێنێ (12-3-2021) لەسنوری قەزای دەشتی هەولێر تەرمی هاڵاتی (علی صباح سوار قادر) بە کوژراوی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی دۆزرایەوە.

دەستبەجێ تیمی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بەلێکۆڵینەوە لە تاوانەکە و دۆزینەوەی تاوانباران، لە ئەنجامدا توانرا شەوی ڕابردو تاوانباران دەستنیشان بکرێن کە دانیشتوی (بنەسلاوە)ن و دواتریش بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بکوژ (ع.أ.ع) و هەریەک لە هاوکارانی بکوژكه‌ (ب.ع.أ) و (ش.ه.ج) لەگەڵ چەکی جۆری (دەمانچە) کە تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە دەستگیرکران.

تاوانباران دانیان بە تاوانەکە دانا و بکوژ لەسەر کیشەی کۆمەڵایەتی هەڵساوە بە ئەنجامدانی ئەم تاوانە.

لێرەوە جارێکی تر هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ تاوانبارێک لەدەستی یاسا ڕزگاری نابێت وهەمیشە چاو کراوەین بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان. 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر


PM:08:16:13/03/2021