پارێزگاری هەولێر لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ڕونكردنەوە دەدات

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت" گرانبوونی نرخی بەنزین كاتییە و هەوڵی چارەسەركردنی دەدەین". 

 

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" گرفتی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین كاتییە و حكومەتی هەرێم چاودێری دەكات و لە ئایندەیەكی نزیكدا چارەسەر دەكرێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد، وەك پارێزگاری هەولێر چاودێری و بەدواداچوون بۆ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەكەین، ئەو گرفتە كە هەموو پارێزگاكانی گرتووەتەوە هۆكاری زۆرن، بەڵام كێشەكە كاتییە و لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا چارەسەر دەکرێت. 



PM:02:01:14/03/2021