کارەبای سلێمانی ئاگاداری چەند گەڕەکێک دەکاتەوە کە کارەبایان نابێت
كاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت" سبه‌ینێ به‌هۆی به‌ستنی پێوه‌ری كاره‌بای زیره‌ك سێ گەڕەکی شاری سلێمانی كاره‌بایان نابێت".
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دانیشتووانی ئەو گەڕەکانەی دەكەونە سەر فیدەری ٥٤ی گەڕەکی چوارچرا پشت کۆمپانیای هەڵەبجە و فیدەری ٥٧ی گەڕەکی کەنەسوورە و فیدەری ٢٢٢ی گەڕەکی وڵوبە خوار مزگەوتی وڵوبەی کۆن، سبەینێ دوو شەممه پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سرێت، به‌وهۆیه‌وه له كاتژمێر ٨ی به‌یانی تا ٤ی پاش نیوه‌ڕۆ كاره‌بایان نابێت.
کارەبای سلێمانی باسی لەوەشکردوە: ئاگاداریشیان دەکەنەوە کە بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە، هاوکات لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەمو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە.
PM:07:26:14/03/2021