مالکی دەیەوێت بمێنێتەوە، هەموو لایەنەکانی دەیانەوێت بڕوات، سپاردیان بەئۆباما

‌سەرکردە عێراقییەکان
ناکۆکی نێوان سەرکردە سیاسیە عێراقییەکان ئاشکرا دەبێت، مالکی دەیوێت وەک حکومەتی کاربەرێکەر بۆ ماوەتەکی تر بمێنێتەوە، هەموو لایەنەکانی شیعەو سونە و کرد لەگەڵ پێکهێنانی عکومەتی نوێدان، لەگەڵ مالکی ناگەنە ئەنجام، هەمووان داوا دەکەن ئەمەریکا بۆیان چارەسەر بکات.
نهێنی کۆبوونەوەکەی ماڵی ئیبراهیم جەحفەری کە رۆژی ٤ شەممەی پێشوو سازکرا ئاشکرا دەبێت، بەپێی هەواڵێکی مەدا پرێس، هەرچەند هەموو لایەنەکان هاو هەڵوێستبوون لەسەر دژایەتیکردنی داعش، بەڵام سەرجەم لایەنەکان جگە لە دەوڵەتی یاسا لەگەڵ درێژکردنەوەی ماوەی حکومەتی کاربەرێکەر نەبوون، دەوڵەتی یاسا دەیەوێت ماوەی حوکمی مالکی درێژبکرێتەوە تا کێشەی داعش و هەندێک کێشەی هەرێمی تر چارەسەر دەکات، بەڵام هەموو لایەنەکانی تر سەدر، حەکیم، مەرجەعیەتی شیعە و ئوسامە نجێفی، عەلاوی و پارتی و یەکێتی لەگەڵ درێژنەکردنەوەی ماوەی حکومەتی کاربەرێکەرنین و دەیانەویت لەماوەی یاسای خۆیدا تەوابێت.
جێگری سەرۆک کۆماری عێراق خزەیر خوازعی کە ئێستا ئەو لەرووی یاساییەوە بەرپرسە لە بانگکردنی پەرلەمانی نوێ بۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمان لەو کۆبوونەوەیەدا جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەو بەپێی دەستور دوای موسادەقەکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە ١٥ رۆژ لەکاتی خۆیدا بانگهێشتی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکات و لەگەڵ ماوە بۆ درێژکردنەوەدا نییە.
بەپی ئەو هەواڵە کۆبوونەوەکە نەگەیشتوونەتە ئەنجام و سپێردراوە بە ئەمەریکا تا چارەسەریان بۆ بکات و پرۆسەی سیاسی بخاتە سەر شاڕێگای راستی خۆی.   
شفت قوی شاركت فی اجتماع القادە السیاسیین


AM:10:43:19/06/2014