حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم لە تەواوی هەرێمی کوردستان بارانێکی زۆر دەبارێت و ئەگەری روودانی لافاو هەیە".
لە راگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە " ئەمشەو و ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی، لە تەواوی هەرێمی کوردستان بارانێکی زۆر دەبارێت".
دەشڵێت، لەم ڕووەوە هۆشداری دەدەین بە هاووڵاتییان لە ئەگەری ڕوودانی لافاو، ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکەن:
١- سویچی کارەبای ماڵ بکوژێننەوە.
٢- لەو شوێنانە مەوەستن کە مەترسیی هەبوونی کارەبای لێ دەکرێت.
٣- بڕۆنە بەرزترین شوێنی ماڵەکانتان.
٤- شۆفێری مەکەن.
٥- لە ناوچە نزمەکان دوور بکەونەوە.
٦- زۆر پێویست نەبێ، ڕێگە گشتییەکان بەکار مەهێنن.
٧- لەو ناوچانە دوور بن کە مەترسیی هەورەبروسکەیان تێدایە.