ڤیدیۆ.. ئاسایشی سلێمانی بكوژانی دوو كارمەندە سكیوریتییەكەی بەردەم یانەشەوانەکەی دەستگیركرد

ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لەلایەن هێزەكانیانەوە ئەنجامدەرانی كوشتنی دوو كارمەندە سكیوریتییەكەی شەقامی قلیاسان- چەقچەقی دەستگیركرد". 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوابەدوای ڕاگەیاندراومان  لەرۆژی(2021/3/11) سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەنجامدارنی تەقەکردن لەکۆگای فرۆشتنی ماددە کوحولیەکان بەناوی (قەڵادزێ) لەشەقامی گشتی قلیاسان – چەق چەق کە بووە هۆی کوژرانی دووکەس بەناوەکانی (محمد مهدی صالح )کارمەندی کۆمپانیای سکیوریتی  و (محمد بلال أوسو ) بەڕەگەز سوری وە برینداربوونی دووکەسی دیکە، بەفەرمانی راستەوخۆی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان تیمێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێک هێنرا لە بەشە پەیوەندیدارەکانی سەربە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی توانرا لەماوەی (24) کاتژمێردا تاوانباران دەستنیشان بکرێن، دەستبگیرێت بەسەر سەرجەم ئەو  کەرەستەو ئۆتۆمبێلانەی کەتاوانەکەی پێ ئەنجام درابوو. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، پاش وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلیمانی و بەپێ ی ماددەی(406) لەیاسای سزادانی عێراقی  (3) سێ کەس دەستگیربکرێت بەناوەکانی:

1- تاوانبار(ر.ع.أ) لەدایکبووی ساڵی(1980/ هەولێر ) دانیشتووی /سلێمانی.

2- تاوانبار(هـ.ف.ج) لەدایکبووی  ساڵی(1986/سلێمانی ) دانیشتووی/ ڕاپەرین.

3- تاوانبار(ب.س.ک) لەدایکبووی  ساڵی(1992/سلێمانی ) دانیشتووی/ ڕاپەرین.

لە شەوی ١١ لەسەر ١٢ی ئەم مانگە، لە ئەنجامی شەڕە تەقە لە نزیک یەکێک لە یانە شەوانەکانی سلێمانی، دوو كەس كوژان و دووانی تر بەسەختی بریندار بوون. 


PM:08:55:18/03/2021