وەزارەتی کارەبا کاتژمێری پێدانی کارەبای بەهاوڵاتیان راگەیاند

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند لەشەو و رۆژێکدا 18 كاتژمێر كارەبا دەدرێتە هاووڵاتییان. 

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی كارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات " لەجەژنی نەورۆزدا زیاتر لە ٧٠٠٠ فەرمانبەری كارەبا بەشێوەی نۆرە و ئیشكگری ٢٤ كاتژمێر لە ٢٢٩ وێستگە و ١٥٥ فەرمانگەی چاككردنەوەی كارەبا و تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و كۆنترۆڵی پارێزگاكان و چاككردنەوەی وێستگەكان و بەڕێوەبەرایەتیەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لەخزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن".

وەزارەتی کارەبا باس لەوەش دەکات کە"١٨ كاتژمێر كارەبا دەدرێتە هاووڵاتییان ئەمەش بە سوود وەرگرتن لە بەرهەمهێنانی ٣٤٠٠ مێگاوات كارەبا كە بەشێوەیەكی رێكوپێك بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا دابەش دەكرێت و بڕیاریشە تا رۆژی شەممە بەمشێوەیە كارەبا بەهاووڵاتییان بدرێت".



PM:08:41:20/03/2021