پرسەنامەی سەنتەری میترۆ بەبۆنەی وێنەگری لاو ئومێد كەریمی

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی رۆژنامەنوس و وێنەگری لاو، ئومێد كەریمی دەكات، كە بە  نەخۆشییەكی كتو پڕ لە نەخۆشخانەیەكی قەزای سۆران ماڵئاوای لە ژیان كرد.

كەناڵی (KNN) ئەمشەو رایگەیاند ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، ئومێد كەریمی، وێنەگری كەناڵەكەیان لە قەزای سۆران و دوای وێنەگرتنی بەرنامەی (خەڵك و حكومەت) توشی نەخۆشییەكی كتوپڕ بووە پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، پزیشكەكان بە تیمەكەی (KNN) یان راگەیاندوە كە ئومێد توشی جەڵتەی دڵ بوە و دوای رۆژێك مانەوەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران گیانی لەدەستدا.
سەنتەری میترۆ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی رۆژنامەنوس ئومێد كەریمی هاوكارمان لە كەناڵی (KNN) دەكات، هیوادارە دواهەمین ناخۆشی ئەو خێزانەو كەناڵە بێت.,

ئومێد كەریمی، لەدایكبوی ساڵی (1986)ە مانگی رابردو ژیانی هاوسەری پێكهێناوە و برای دەرهێنەری گەنجی كورد تەهای كەریمیە، كە ساڵی رابردو بە روداوی هاتوچۆ لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.



PM:05:45:21/06/2014