"نەبوونی سوتەمەنی مەترسی لەسەر ئیدارەی حكومەتی هەرێم دروست دەكات"
نەبوونو كەمیی سوتەمەنی هاوڵاتیانی نیگەران كردوەو ئەمرۆش بەهۆی نەبوونی بەنزین لە بەنزینخانەكانی قەزای خەبات خۆپیشاندانێك سازكراو پێدەچێت نەبوونی سوتەمەنی مەترسی لەسەر ئیدارەی حكومەت دروست بكات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ی حوزه‌یرانی 2014، به هۆی نه‌بوونی به‌نزین له به‌نزیخانه‌كانی قه‌زای خه‌بات، رێگای سه‌ره‌كی ئه‌و قه‌زایه بۆ هه‌ولێر له لایه‌ن هاوڵاتیان بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر داخرا.
له‌و خۆپَشاندانهدا ئاگر له‌سه‌ر شه‌قام كرایه‌وه و زبڵ و خاشاكی زۆر رژێنرایه سه‌ر شه‌قام و كابینه‌ی پۆلیسی هاتووچۆ سوتێنرا، هه‌روه‌ها رێگاكه به‌رد رێژ كرابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش رێگه له‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌گیرا كه ژماره‌یان نه‌ینه‌وا بوو یان عه‌ره‌ب بوون، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منیه‌وه به BKC ته‌قه به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا كرا و خۆپیشانده‌ران به به‌رد وه‌ڵامی هێزهكایان دایه‌وه.
له دوای نزیكه‌ی سێ كاتژمێر به‌نزین هاته به‌نزیخانه‌كه و كۆتایی به خۆپیشاندانه هات، پاشان له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و هێزه ئه‌منیه‌كان رێگاكه پاك كرایه‌وه.
سەرچاوە: خەندان
PM:05:56:21/06/2014