کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ دەستیپێکرد

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە بەشداری ٢١٥ پەرلەمانتاری لیستە جیاوازەکان دەستی بە گفتوگۆکردن کرد لەسەر پرۆژە یاسایی بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١.

زۆربەی لیستە گەورەکانی پەرلەمان بەشداریان لە کۆبوونەوەکەدا کردووە، تەنها ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی دەوڵەتی یاسای مالکی و هاوپەیمانی فەتح نەبێت.

گفتوگۆکان لەسەر کۆی داهاتی خەمڵێنراوی عێراقە کە ١٣٠ ترلیۆن دینارە و ٩ ترلیۆن و نیو پشکی هەرێمی کوردستانە، ئەمە جگە لەو قەرزەی لەسەر عێڕاق کەڵەکە بووە. 



PM:04:45:31/03/2021